Leviticus 5:15

15«ئەگەر یەکێک سەرپێچییەکی کرد و سەبارەت بە شتە پیرۆزکراوەکانی یەزدان
شتە پیرۆزکراوەکانی یەزدان: لە ڕاستیدا ئەمە جۆرێک بوو لە قوربانی گوناه. ناوەڕۆکی ڕوخساری ئەم قوربانییە تایبەت بوو بە بەکارهێنانی شتە پیرۆزکراوەکان بە شێوەیەکی ناپیرۆز.‏
بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد، دەبێت لەبەر تاوانەکەی قوربانییەک بۆ یەزدان بهێنێت، بەرانێکی ساغی مێگەل بێت و بەو نرخەی بۆی دادەنێیت بە شاقلی زیو بەپێی شاقلی پیرۆزگا
شاقلی پیرۆزگا: نزیکەی 11,5 گرام.‏
، ئەوە قوربانی تاوانە.
Copyright information for CkbKSS